سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم وادەی هاتنی مووچەی مانگی 8 لە بەغداوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت”هەفتەی داهاتوو بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت”.
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، لە لیدوانێکیدا بۆ میدیای یەکێتی ڕایگەیاندووە، “ئەوەى بە ئێمە گەیشتووە وابڕیارە لە هەفتەى داهاتوو بەگوێرەى ئەو گفتوگۆیانەى لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراق کراوە بڕیارى لەسەر بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشداوە، گرفتی سەرەکی مووچە هەناردەی نەوت بوو، ئێستا ئەو پرسە چارەسەر کراوە و حکومەتی فیدڕاڵ چاوەڕوانی داهاتی ناونەتییە و ڕێککەوتنەکانیش بە باشى بەڕێوەدەچێت، تاوەکو دەگەین بەرێککەوتنێکى گشتگیر، هەرێمى کوردستان ئامادەى بۆ رادەستکردنى 120 ملیار دینارەکە دەربڕیوە.
ئامانج ڕەحیم ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان و وەزیرى نەوتى عێراق و کۆمپانیاى سۆمۆ، هەرێمى کوردستان 195 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە دەنێرێت بۆ بەندەرى جەیهان، و تائێستا زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتى هەرێمى کوردستان وەرگیراوە و لە بازاڕى جیهانى فرۆشراوە و داهاتەکەشى چووەتەوە بۆ حکومەتى فیدراڵى.
