سەیرکراوە: (934)
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی دوو تەوەرەوە، هاوکات بەپێی زانیارییەکان سبەینێ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوو دەکرێنەوە.
کۆبوونەوەی کۆمسیۆنەکە لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو ئەنجامدەرێت، بەپێی زانیارییەکان، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە باسی سکاڵاکانی هاووڵاتییان دەکرێت دواتر بڕیار لەسەریان دەدرێت.
هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکان، لەتەوەری دووەمدا باسی چۆنێتی قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی خاوەن ئۆتۆمبێل و شوێنە گشتیەکان و بازاڕ و مارکێتەکانە.
هەر بەپێی زانیارییەکان سبەینێ سێشەممە، هاوکاری دارایی بەسەر زیانێکەوتوانی خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دابەش دەکرێت و قەرەبوو دەکرێتەوە.
