سەیرکراوە: (1.2K)
کەشناسێکی کورد، وادەی یەکەم بارانبارینی ئەم وەرزەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم باران دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە: پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی چوارشەممەی کۆتایی ئەم هەفتەیە، یەکەم نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بۆ ئەم وەرزە ناوچەکانمان بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەڕاورد بە ماوەکانی ئێستا زیاتر نزمببنەوە.
دەشڵێت: لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەتایبەت لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە، لەگەڵ هاتنە ناوەوەی ناوەندی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە پێشبینی دەکرێت کە یەکەم بارانی ئەم وەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ببارێت.
