هەینی. ئازار 6th, 2026

وڵاتانی عەرەبی بانگەوازی نوێژە بارانە دەکەن

سەیرکراوە: (1.7K)

سعودیە قەتەر و سووریا داوای نوێژی بارانبارین دەکەن بەهۆی دواکەوتنی باران و دەڵێن” لە سەرتاسەی وڵاتان دەست بە نوێژە بارانە بکەن”.

سعودیە و سووریا ڕایانگەیاند، کە نوێژە بارانە لە سەرانسەری وڵات ئەنجام دەدرێت وەک پاڕانەوەیەک لە خودا بۆ داواکردنی باران بەهۆی دواکەوتنی بارانبارین لەم وەرزەدا

پاشا سەلمان بن عەبدولعەزیز، داوای کرد کە نوێژە بارانە ڕۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت و هاووڵاتیانی هاندا بۆ تۆبە و داوای لێخۆشبوون و خێرکردن و ئاسانکاری بۆ خەڵک کردن، تاوەکو بەزەیی خودای گەورە بەسەریاندا بڕژێت و باران ببارێت.

لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی ئەوقافی سووریا داوای کرد، کە نوێژە بارانە ڕۆژی هەینی 14ی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت و جەختی لەسەر دڵسۆزی تۆبە ڕۆژووگرتنی 3 ڕۆژ و گەڕاندنەوەی مافی زەوتکراو کردەوە، هاوکات شوێنی نوێژەکانی لە پارێزگا جیاوازەکاندا دیاری کرد.

قەتەر بەهەمان شێوەی دوو وڵاتی سەرەوە، بانگەوازی ڕاگەیاند، و میری دەوڵەتی قەتەر تەمیم بن حەمەد ئال سانی داوای کرد، کە نوێژە بارانە سبەی پێنجشەممە لە سەرانسەری وڵات ئەنجام بدرێت، وەک پاڕانەوەیەک لە خودا بۆ داواکردنی باران.

ئاژانسی هەواڵی قەتەر قەنا ڕایگەیاند، کە میری وڵات بەیانی نوێژەکە لەگەڵ نوێژکەران لە مزگەوتی نوێژی لووسەیل دەکات

ئێران و قەیرانی وشکەساڵی

ئێران ڕووبەڕووی قەیرانێکی وشکەساڵی بێ وێنە بووەتەوە بەجۆرێک کە کۆگای بەنداوەکان لە شاری مەشەد کە دووەم گەورەترین شاری ئێرانە بۆ کەمتر لە 3% دابەزیوە، و مەسعود بزشکیان هۆشداریی دا لە ئەگەری چۆڵکردنی تاران ئەگەر تا کۆتایی تشرینی دووەم باران نەبارێت لەگەڵ بەڵێن دان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ کەمکردنەوەی بەکاربردنی ئاو.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,456 📊 Click Here