سەیرکراوە: (1.5K)
بەهۆی زیادبوونی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سوپای نەرویج بڕیاری دا سەربازەكانی لە عێراق و وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكێشێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 20ی شوبات، ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری گوتەبێژی هێزە چەكدارەكانی نەرویج ئاشكرای كرد، نەرویج بڕیاری داوە سەربازەكانی لە عێراق و چەند وڵاتێكی تر بكێشێتەوە. ئەمەیش دوای زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران دێت.
كۆلۆنێل فیگارد ڤێنبرێك لە هێزە هاوبەشەكانی نەرویج بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەو سەربازانە ئەركیان مەشق و راهێنانی هێزەكانی ئەو وڵاتانە بوو، بەهۆی بارودۆخی ئێستە ناتوانن ئەركەكانیان ئەنجام بدەن، بۆیە دەگوازرێنەوە وڵاتی خۆیان.
رۆیتەرز دەڵێ، “ژمارەی سەربازەكانی نەرویج 60 كەسن” بەڵام لێدوانی فەرمی لەسەر ژمارەی سەربازەكان نییە.
