وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەو هەواڵ و بانگەشانەی بە بێ بنەما و ناڕاست وەسف کرد کە باس لەوە دەکەن ئیسرائیل هێزەکانی سوپای تورکیای لە سووریا کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، زەکی ئاکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن گوایا ئیسرائیل هێزەکانی سوپای تورکیای لە سووریا کردووەتە ئامانج، ڕایگەیاند: “ئەو هەواڵ و بانگەشانە بێ بنەمان و ڕاست نین”. ڕاشیگەیاند: ”هیچ دۆخێکی نەرێنیی لە ئارادا نییە لەبارەی ئەو یەکە و کارمەند و کەلوپەلانەمان کە لە سووریا جێگیرکراون”.
سەبارەت بە هێرشی سەر شاندی دانوستانکاری حەماس لە قەتەر لەلایەن ئیسرائیلەوە، زەکی ئاکتورک ڕایگەیاند: ”دەرکەوت کە ئیسرائیل تیرۆری کردووەتە سیاسەتی دەوڵەت، نانی لە شەڕ و پێکداداندایە و دژی ئاشتییە”.
دووپاتیشی کردەوە ”بەرپرسیارییەتیمان دووپات دەکەینەوە و وەبیر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەخەینەوە تا ئیسرائیل بەڕێگای کارا ڕانەگیرێت، بە هێرشی بێباکانە وەک ئەوەی قەتەر ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات”.
وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاشیگەیاند: ”بەرامبەر ئەم هێرشە کە بە ئاشکرا سەروەریی پێشێل دەکات، جەخت دەکەینەوە بە هەموو توانامانەوە لە پاڵ قەتەر داین”.
