سەیرکراوە: (1.0K)
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، 120 ملیار دینارەکەی وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات، چاوەڕوان دەکرێت لە بارەی پرسی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچە خۆران و فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیار بدرێت.
