هەینی. ئازار 6th, 2026

وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاکان: ترس و تۆقاندن لەناو خەڵک بڵاومەکەنەوە

سەیرکراوە: (7)

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەڵێت، دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاپۆرتێک و وێنە و ڤیدیۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکاربێت بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەراوکێ لە نێوان هاووڵاتییاندا.

بەپێی ڕاگەیەندروی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم کە ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویکردووەتەوە، تیایدا هاتووە: “ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و ڕایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، کە خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە دژی بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەکەمان”.

ئەوەشی وتووە: داواکارین کە دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاپۆرتێک و وێنە و ڤیدیۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکاربێت بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەراوکێ لە نێوان هاووڵاتییاندا و نەبێتە هۆی شڵەژانی باری ئابووری و لەکاتی گواستنەوە و ڕووماڵی ڕووداوەکان زانیارییەک نەگوازنەوە کە نەیارانی هەرێمی کوردستان سوودی لێببینن و پابەندی ئەو ئیتیک و ڕێکارانە بن کە بۆ ڕاگەیاندنی جەنگ و ڕووداوەکان دەرکراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 58 📊 Click Here