هەینی. ئازار 6th, 2026

وەزیری دارایی هەرێم: چەندین نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووە

سەیرکراوە: (1.1K)

وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومەتی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌ڵێنده‌ران و دەشڵێت: چەندین نووسراویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووە.

وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه2025/9/22 ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری، پێشوازیكرد له شاندێكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی هه‌ولێر.

له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، كه له دیدارێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاری و بانكه بازرگانییه‌كان ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری دارایی گوێبیستی كێشه و گرفته‌كانیان بوو و ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌ڵێنده‌ران و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین نووسراومان له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڵێنده‌ران بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردووه تا ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ری.

شاندی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی هه‌ولێر چه‌ند داواكاریه‌كیان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌خه‌رجی شایسته‌ی مانگانه‌ی كۆمپانیاكان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته‌ی یاسایی به‌ڵێنده‌ران قۆناغ به قۆناغ و لابردنی هه‌ندێك ڕۆتینی كارگێڕی له به‌رده‌م پرۆژه و كۆمپانیاكان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، وه‌زیری دارایی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاری و بانكه بازرگانییه‌كانی ڕاسپارد له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران له‌سه‌رهێڵ بن بۆ وه‌رگرتنی داتای شایسته‌ی كۆمپانیاكان و به‌پێی خشته و قۆناغ به‌قۆناغ مانگانه شایسته‌كانیان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تر بۆ خه‌رج بكرێت.

لای خۆشیانه‌وه به‌رپرسانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان سوپاسی وه‌زیری داراییان كرد كه هاوكار و پشتیوانیان بووه و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,456 📊 Click Here