وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم هۆشداری لە بەكارهێنانی مەلزەمە لەلایەن خوێندكارانەوە دەدات و دەشڵێت: پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەیە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ پرسیارێك لە مەلزەمەدا نایەتەوە و وەزارەتی پەروەردە كتێبی چاپ كردووە بۆ سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و خوێندكارانی پۆلی 9 و 12 و داواشم لە ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە كردووە گفتوگۆی لەسەر بكەین و ئەو پرسەشمان داوەتە بەشی یاسایی وەزارەت تاكو ڕێكاری یاسایی و هەڵسەنگاندنی یاسایی بۆ بكەین.
ڕاشیگەیاند، سەبارەت بە تەنسیب بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە داوامان لە كەرتی ئەمنی و پێشمەرگە نەكردووە، بەڵكو داوامان لە وەزارەتە مەدەنییەكان بۆ چەند پسپۆڕییەك كردووە.
دەربارەی بایكۆتی خوێندن وتی، “پڕۆسەی خوێندن لە ئێستتادا زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت”.
دەربارەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان جەختی كردەوە، كە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵەوە هەیە.
