سەیرکراوە: (1.1K)
وەزیری گواستنەوەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەغدا ناهێڵێت ئینتەرنێتی (5G) پێشكەش بە هاوووڵاتیان بكەین.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەی هەرێم ڕایگەیاندووە، دەمانەوێت سیستمی 5G بۆ هەرێم دابنێین، بەڵام بەغدا ناهێڵێت و بە نووسراوێك ئاگاداریان كردین، كە ئەو كارە ڕاگیراوە.
وتیشی، “چەندین جار و لە چەندین كۆبوونەوە بە فەرمی داوامان لە بەغدا كردووە ڕوونكردنەوەمان لەسەر هۆكاری ڕاگرتنی بدەنێ و بۆچی نەتوانین ئەو سیستمە بۆ هاوولاتیانی خۆمان دابین بكەین؟”.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا لە گفتوگۆداین، بەڵام هەتا هەتایە چاوەڕێ نابین، چونكە مافی هاووڵاتیانی هەرێمە باشترین ئینتەرنێتیان پێشكەش بكرێت. جەختیشی كردەوە، ئێستا ئینتەرنێتی كوردستان لەچاو وڵاتانی دراوسێ و شارەكانی عێراق هەرزانترە.
