لە ساڵیادى تیرۆرکردنى شەهید حەق بێژ مامۆستا جیهان , چالاکوانێکى بەتواناى وڵاتى بەریتانیا پارچە شیعرێک بۆ شەهید بوونى ئەو مامۆستا بەتوانایە دەنوسێت کە بووە دەرخەرى ئازار و نەهامەتى چینى مامۆستایان بە تایبەت و فەرمانبەران بە گشتى بۆ دەربڕینى ئازار و نەهامەتیەکانیان و ڕەخنەگرتن لە کاربەدەستان و لێپرسراوانى هەرێمى کوردستان لە پێناو باشتر کردنى بژێوى ژیانى ئەو چینە کە چەند دەیەکە بە دەست نەبوونى موچەوە دەناڵێنێت.
دەنوسێت:
بۆ کچە کوردێکی بوێر
تۆ تەنها نیت
تۆ هاوڕێی شۆڕە سوارانی تینوی بەدەس هێنانی ئازادیت!!
وەك: کاوە و سۆران و زەردەشت و شێروانی زیندانی.
جێگای شانازی ئێمەی هاوبیرانتی.
منێکی کچە کوردی دوور وڵات ، خوشکێکی تۆ و دەنگێکی ئازاد.
هاوار ئەکەم و دەڵێم هۆ دەسەڵاتی توینوو بەخوێن ، تیرۆرست و کورد کوژەکە،
دوو بنەماڵە ترسنۆك و بوودەڵەکە،
تۆقیو لە دەنگی مامۆستا (جیهان)و ئازادیخوازان !
خەجاڵەتی لای خودابن
هەتا کەی نافامن و نازانن؟
کاتێ دەنگێ ئەوەستێنن جیهانێ ئەهەژێنن..!!
ئێستا ئێمە ئازادانە لە هەر کوێبین
پێشتان ئەگرین ،سۆراغ ئەکەین
ئەپرسین ،ئەبێ چیبکەین ؟
بۆ دادگایی ئەو بەرزانییە کچ کوژ و کچ دزانە؟
ئەم کورد کوژ و خوێن مژانە،
ئەم پاشکۆ پیس و خیانەتکارانە.
لە کۆتاییدا دەڵێم بەداخەوە هەرچۆن بنووسم و بدوێم دەزانم کە هەقی تەواوم نەیاوە بە کارە ترسناکەکانی سەرانی پارتی ..!!!
( کئ ئەڵێ ئافرەت کوا جەنگاوەرە؟
بێت هۆشیاریکەم گەر بێخەبەرە.
پێی ئەناسێنم ست جیهان کێبوو،
چۆن جەنگاوەری ئازا و بوێر بوو.
هاوڕای حەپسە خان و لە یلا زانا و قەدەمخێر و خانزادی میری سۆران بوو ).
درێژەى بابەتەکەى لێرەدایە
