سەیرکراوە: (1.2K)
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 956 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی حەوت خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بکات و لە چەند ڕۆژێکدا دابەشی بکات.
