سەیرکراوە: (1.3K)
پارەی هاوکاری مانگی 8ـی لیواکان گـەیشت، لە چــەند ڕۆژی داهــاتوو دابــەش دەکــــرێت.
لە چوارچێوەی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە مانگانە بڕێک پارە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت و تاوەکو 01-01-2026 پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
لەئێستادا سەرووی 78 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە مانگانە بڕێک پارە وەک هاوکاریی دارایی لە هاوپەیمانان دەتوانن لەڕێگەی هەژماری من وەرگرن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، “ڕۆژی پێنج شەممە 04-09-2025 هاوکاری دارایی مانگی هەشت دابەشدەکرێت، بۆ هەر پێشمەرگەیەک 181 هەزار دینارە.”
