پێنجشەممە. نیسان 2nd, 2026

پاسداران کوژرانی “تەنگسیری” پشتڕاست کردەوە

سەیرکراوە: (0)

سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی فەرماندەی ھێزی دەریایی پشتڕاستکردەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵی کوژرانی لە میدیای ئیسرائیلدا بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای پاسداران ڕایگەیاند، عەلی ڕەزا تەنگسیری، دوای ئەوەی سەرپەرشتی چەندین ھێرشی کرد بۆ سەر ژێرخانەکانی دوژمن و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی، لە کاتی ڕێکخستنەوەی ھێزەکان و بەھێزکردنی قەڵغانی بەرگریی دوورگە و کەناراوەکانی ئێران، بە سەختی بریندار بوو و دواتر بەھۆی سەختیی برینەکانیيەوە گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ھەروەکچۆن بە کۆچی ڕێبەرانی مەزنی وەک ئایەتوڵا خومەینی و ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێڕەوی شۆڕش نەوەستا، بە شەھیدبوونی فەرماندە مەیدانییەکانیش کارەکانمان بەھێزتر دەبن، ھەروەھا سەربازانی ھێزی دەریایی سوپا گورزی جەرگبڕیان لە دووژمن داوە و بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی مەیدانی جەنگ لە گەرووی ھورمز”.

عەلی ڕەزا تەنگسیری لە ساڵی ١٩٦٢ لە شارۆچکەی تەنگسیر لە پارێزگای بوشەھر لە دایکبووە و چەندین پلەی لە ڕێزەکانی سوپادا ھەبووە و، دواجار فەرماندەی ھێزی دەریایی ئێران بووە و لە ھێرشێکی ھاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران گیانی لەدەستدا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 2,771 📊 Click Here