هەینی. ئازار 6th, 2026

پزیشکیان بۆ ئەمریکا: واز لە قسەی زیادە بهێنن

سەیرکراوە: (1.6K)

سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند هەوڵ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی دەدەن و داواشی لە ئەمریکا کرد لە دانوستانەکاندا جددی بێت و واز لە قسەی زیادە بهێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە توانایدایە لە پێناو پاراستنی سەربەخۆیی خۆیدا بە ڕووی هێزە دەرەکییەکاندا بوەستێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بە پشتیوانی وڵاتانی دراوسێ بەڕێوەچوو و هەلێکە بۆ چارەسەری دادگەرانەی دۆسیە ئەتۆمییەکەی وڵاتەیە.

مەسعود پزیشکیان ڕاشیگەیاند کە هەوڵ بۆ هەڵگرتنی سزاکان و دەستەبەرکردنی مافەکانی ئێران لە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم دەدەن لە چوارچێوەی بەڵێننامەی ڕێگرن لە تەشەنەکردنی چەکی ئەتۆمیدا.

جەختیشیکردەوە، ئێران پێشوازی لە هەر دانوستانێک دەکات کە لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتییەکان و هاوسەنگی و هێنانەدی بەرژەوەندی لایەنەکان بێتە ئاراوە و وتیشی: “ئێمە جددین لە دانوستانەکاندا و هەوڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەر دەدەین، بەو مەرجەی لایەنی بەرامبەریش جددی بێت”.

سەرۆکی ئێران داواشی لە ئەمریکا کرد “واز لە قسەی زیادە بهێنێت”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 2,730 📊 Click Here