سێشەممە. نیسان 7th, 2026

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

سەیرکراوە: (902)

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو خێزانانەی نەیانتوانیوە لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک خۆیان تۆماربکەن، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بکەن بەمەبەستی خۆ تۆمارکردنیان.

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی تۆمارکردنی ئەو خێزانانەی کە بە هەر هۆکارێک لە ماوەکانی ڕابردوودا نەیانتوانیوە لە سیستمی نوێی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکدا خۆیان تۆماربکەن و هەژماربکەنەوە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بکەن.

بەپێی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە، ئەم پرۆسەیە تەنیا بۆ ئەو خێزانانەیە کە هەژماریان نەکردووەتەوە لە بەرنامەی ‘البطاقة التموينية’ و پێویستە کارتی نیشتمانی ئەندامانی خێزان و کارتی زانیاریی لەگەڵ بەڵێننامەکەدا پێشکەش بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا گواستنەوە و زیادکردنی منداڵ ئەنجام نادرێت، تا ئەو کاتەی بەشی خزمەتگوزاری لەناو بەرنامەکەدا کارا دەکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 246 Today: 1,725 📊 Click Here