سەیرکراوە: (1.5K)
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە هەور دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە یەک تــــا دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی
