دووشەممە. ئازار 9th, 2026

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم بوونەوە

سەیرکراوە: (1.4K)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن بە رێژەیەکی بەرچاو، سبەینێ ئەگەری بارانبارین لە دهۆک و هەولێر هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

دەشڵێت: سبەینێ يەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، ئەگەری بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند هەیە.

باسی لەوەشکردووە: سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک بارانبارین دەست پێدەکات لە درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێریش دەگرێتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە نامینێت.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 24 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,124 📊 Click Here