کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە شەودا خۆڵبارینێکی کەم دەستپێدەکاتەوە، پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ دووشەممە نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە درەنگانى شەودا بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم. پلەکانی گەرما یەک پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 32 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
سۆران: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
