كاركردن له پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و ئێستاش به ڕێژه‌ی زیاتر له 20%ی كاره‌كانی ته‌واو كراون و بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكرێن.
پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كێكه له پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئاوی خواردنه‌وه‌دا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی له‌مێژینه‌ی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنووره‌كه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هەرێمی كوردستان، لە بارەی بەڕێوەچوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند: كاركردن له پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و به ڕێژه‌ی 20%ی كاره‌كانی ته‌واو كراون و بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واو بكرێت.
ده‌شڵێت: گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه 114 ملیار دیناره و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مێنانی 81.600 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە ڕۆژێکدا (بەشی یەکەم) هه‌یه و سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ڕزگاری و ئاغجەلەر و دەیان گوندی دەڤەرەکە لە قۆناغی یەکەم لێی سوودمەند دەبن.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د وتیشی: کوالێتی ئاوی بەرهەمهاتوو بەگوێرەی ستانداردی عێراقی و جیهانی (WHO ) بۆ ئاوی خواردنەوەیه و کەلوپەلی بەکارهاتووش لە بەرزترین ئاست و کوالێتین.
