هەینی. ئازار 6th, 2026

پۆلیسی گەرمیان: کارمەندێکمان لەکاتی ئەرکدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

سەیرکراوە: (1.5K)

کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەکاتی دەوامی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جەمال عەلی قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە: بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەکاتی ئەرکدا کارمەندامان سەباح تاهر قادر، لەدایکبووی 1978 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندی بەدەوامەوە کردووە کە ئەرکی پاسەوانی دادگای بەرایی کەلار بووە بەچەکی جۆری کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەشکردووە: لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردوەتەوە و لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 2,456 📊 Click Here