شەممە. ئازار 7th, 2026

پیلانێکی ئەنکەرە وسوریا دژی کورد ئاشکرا بوو

سەیرکراوە: (819)

ئاژانسێكی ئەمریكی پیلانێکی ئەردۆغان و شەرع دژی کورد ئاشکرا دەکات و دەڵێت \” ئەنكەرە بەنیازە کەرەستەی سەربازی بۆ سوریا دابین بکات و رێککەوتنێک ئەنجام بدات کە ڕێگەی پێبدات ئەو چەکدارە کوردانە بکاتە ئامانج کە بەدرێژایی سنوری سوریا ئامادەییان هەیە\”. ئاژانسی هەواڵی \” بلومبێرگ\” لەزاری بەرپرسانی توركیاوە بڵاویكردەوە، ئەنكەرە بەنیازە کەرەستەی سەربازی بۆ سوریا دابین بکات و رێککەوتنێک ئەنجام بدات کە ڕێگەی پێبدات ئەو چەکدارە کوردانە بکاتە ئامانج کە بەدرێژایی سنوری سوریا ئامادەییان هەیە. پلانەکە خۆی لە دابینكردنی ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپهاوێژ و موشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانیدا دەبینێتەوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا و لە ترسی ئیسرائیل چەكەكان لە باكوری سوریا جێگیر دەكات. بەگوێرەی راپۆرتەكەی بلومبێرگ، ئەو هاوكارییە سەربازییەی تورکیا پلانی بۆ داناوە، مەبەست لێی پاڵپشتی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریایە، کە لە هەوڵی یەکخستنی وڵاتەکەیە لەژێر سەرکردایەتی خۆید ودەیەوێت شەرع سنورێك بۆ داواكارییەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دابنێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 184 📊 Click Here