وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ئەمشەو مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان واژۆیان کرد بۆ کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا.
وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە کە لەلایەن ئەمریکاوە ئاسانکاری بۆ دەکرێت، سوودی بەرجەستەی بۆ ئەمریکییەکان و عێراقییەکان دەبێت لەگەڵ جەختکردنەوە لە سەروەری عێراق.
پێش ئەویش کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “پێشوازى ده‌كه‌ین له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق به گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى عێراق – توركیا، ڕێككه‌وتنێك كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاسانكارى بۆ كراوه و سوودى به‌رجه‌سته بۆ هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریكیه‌كان و عێراقیه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات”.
ڕاشیگەیاند، ده‌ستخۆشى له هه‌وڵه چاره‌نووسسازه‌كانى محەمەد شیاع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى عێراق و هه‌روه‌ها سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سرور بارزانى و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌م ده‌رئه‌نجامه.
کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى هاوبه‌شى ئابوورى سوودمه‌ند له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و عێراق، هانده‌ر ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى سه‌قامگیرتر بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عێراق و برهوپێدانى ئاسایشى وزه له ناوچه‌كه و پته‌وكردنى سه‌روه‌رى عێراق.
لای خۆشیەوە ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە کاتژمێر 6ی بەیانیی شەممەی داهاتوو، نەوتی هەرێمی کوردستان بگاتە بەندەری جەیهانی تورکی.
