وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا، بە گوژمەی زیاتر لە 3.5 تریلیۆن دینار، 5400 کیلۆمەتر ڕێگای نوێ دروست کراون و نۆژەن کراونەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەم، ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی ڕێگاوبانی جێبەجێ کردووە، بەتایبەتی لە بواری نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبانەکان.
– ڕێگاکانی دەرەوە (سەرەکی):
لە ڕێگاکانی دەرەوە، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر، ڕێگای نوێ دروستکراوە یان نۆژەنکراوەتەوە، قیڕتاو کراوە.
تێچووی گشتی ئەم پڕۆژانە گەیشتووەتە یەک تریلیۆن و 32 ملیار و 834 ملیۆن دینار.
– ڕێگای گوندەکان:
318 پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگای گوندەکان ئەنجامدراون.
کۆی درێژی ئەم ڕێگایانە 317 کیلۆمەتر بووە.
– ڕێگاوبانی ناو شارەکان:
لە ناوخۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان، 2168 پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ کراون.
گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژانە زیاتر لە 2 تریلیۆن و 40 ملیار دینار بووە.
