هەینی. ئازار 6th, 2026

پێنج کەس بە تەقەی جەندرمەی تورکیا بریندار بوون

سەیرکراوە: (1.0K)

پێنج کەس لە سنووری سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەقەی جەندرمە برینداربوون کە ویستبوویان بەرەو تورکیا بپەڕنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، چەند سەرچاوەیەک بە میدیای ڕۆژئاوای کوردستانیان ڕاگەیاند، دوێنێ شەو هێزەکانی جەندرمەی تورکیا لە نزیکی شاری سەرێکانی تەقەیان لە پێنج کەس کردووە کە ویستوویانە بچنە نێو تورکیاوە.

ڕوونیشیکردەوە، هەر پێنج کەسەکە کە خەڵکی شاری دێرەزۆرن، بریندار بوون.

مانگی ئەیلوولی ڕابردووش دوو کەسی دیکە لە سەر سنووری سەرێکانی بە تەقەی جەندرمەی تورکیا کوژران کە هەوڵیان دابوو بەرەو تورکیا بپەڕنەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,616 📊 Click Here