هەینی. ئازار 6th, 2026

پەرلەمانتارانی عێراق داوای ڕێکخستنەوەی دۆسیەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەیرکراوە: (1.1K)

ژماریەک پەرلەمانتاری عێراق داوای ڕێکخستنەوەی دۆسیەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئاماژەش دەدەن بەوەی هێشتا هەندێکیان بە تەواوی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی نەکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن مەردان، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق، بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند ژمارەی دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان زۆرە، ئەمەش چاودێری و ڕێکخستنیان ئاڵۆزتر کردووە.

وتیشی: “هەندێک لەم دەروازانە هێشتا بە تەواوی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی نەکراون و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی جیاوازیی لە ڕێکارەکان و وەرگرتنی باجدا.

جەختیشیکردەوە کە کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەم جیاوازییە و دڵنیابوون لە شەفافیەت و دادپەروەری ئابووری.

لای خۆشیەوە حسێن سەعبەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پەرلەمان بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەکات بۆ دڵنیابوون لە کۆنتڕۆڵکردنی هەموو دەروازە فەرمییەکان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی کاڵا بە شێوەیەک کە خزمەت بە گەشەپێدان و پتەوکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بکات، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوور”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 2,373 📊 Click Here