پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

پەرلەمان دوو ڕۆژی بۆ كۆبوونەوە دانا

سەیرکراوە: (906)

دوای ئەوەی ئەمڕۆ نەیتوانی نیسابی یاسایی بۆ كۆبوونەوە تەواو بكات، پەرلەمانی عێراق دوو ڕۆژی داهاتووی بۆ كۆبوونەوە دیاری كرد.

پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، سبەینێ سێ شەممە و دوو سبەی چوار شەممە كۆبووەوە ئەنجام دەدات لەسەر 18 پڕۆژە یاسا و بڕیار.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كۆبوونەوەكان لە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرجەم كۆبوونەوەكان تایبەت بە چەندین پڕۆژە یاسا و بڕیار، بەڵام پرسی یاسای حەشدی شەعبی لە كۆبوونەوەكان لابراوە، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 2,443 📊 Click Here