کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، هەماهەنگی کراوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاگەیاندنی پشوویەک کە لە ٥ی تشرینی دووەمی داهاتوو دەست پێدەکات، هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی ئەو قوتابخانانەی کە وەک بنکەی دەنگدان تەرخانکراون، هاوکات جەختیکردەوە لەوەی ژمارەی ئەوانەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوور خراونەتەوە بۆ (٨٣٧) بەربژێر بەرزبووەتەوە.
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، عماد جەمیل، جەختی کردەوە لە بەردەوامی ئامادەکارییە لۆجستی و هونەرییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە، (٨٣٧) بەربژێر بە هۆکاری جۆراوجۆر دوور خراونەتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەماهەنگی کردووە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاگەیاندنی پشوویەک کە لە ٥ی تشرینی دووەمی داهاتوو دەست پێدەکات، هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی ئەو قوتابخانانەی کە وەک بنکەی دەنگدان تەرخانکراون.
