هەینی. ئازار 6th, 2026

چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەکی بەپەلە دەکات

سەیرکراوە: (989)

چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

تاوتوێی شایستە نیشتمانییەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو و باسکردنی رێڕەوەکانی پێکهێنانی حکومەت بەگوێرەی چوارچێوە دەستوورییەکان کرا.

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کرد لە نزیکترین کاتدا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و هەنگاو بنرێت بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

چوارچێوە جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوستانەکان لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت.

چوارچێوە رۆڵی گێڕاوە لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگارییە سیاسییەکان بە گیانی هاوسەنگی و ژیرییەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی مەرجەعێکی سیاسییە و بەشداریی کردووە لە پاراستنی سەقامگیری و پشتیوانیکردنی ڕێڕەوی دەستووریی دەوڵەت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 2,373 📊 Click Here