چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

چۆن هاوڕێی ڕاستەقینە بناسین؟

سەیرکراوە: (1.4K)

کاکل گەردی

هاوڕێیەتی تەنیا پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی نییە؛ بەهایەکی قووڵی مرۆییە، لەسەر متمانە و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و ڕێزگرتنی یەکتر بنیات نراوە. هاوڕێی ڕاستەقینە ئەو کەسە نییە کە تەنها لە ڕۆژانی ئاسوودەییدا لەگەڵماندا دەڕوات، بەڵکو ئەو کەسەیە کە لە تەنیشتمانەوە وەستاوە لەکاتی سەختی ژیان وناخۆشی، کاتێک دڵ هەست بە خەمباری دەکات هاوڕێی باش خەم ڕەوێنە.

هاوڕێ دڵی دووەمە لە دەرەوەی جەستە کەسێک کە ناومان دەپارێزێت کاتێک غیاب دەبین، پشتگیریمان دەکات بەبێ ئەوەی داوای پاداشت بکات، و هەم هاوبەشی خۆشی و هەم خەم. هاوڕێی ڕاستەقینە ئەو شتانە ناژمێرن کە دەیبەخشن، هەرگیز پەشیمان نابنەوە لەوەی کە قوربانیت بۆ دەدەن.

وەک چۆن درەخت پێویستی بە ئاوە، دڵی مرۆڤیش پێویستی بە هاوڕێیەتی باش هەیە. بەبێ ئەو ژیان وشک و قورس و بێ ڕەنگ دەبێت، بەڵام لەگەڵ هاوڕێیەکی دڵسۆزدا، تەنانەت ڕۆژە سەختەکانیش ئاسانتر دەبن، ساتەوەختە سادەکانیش جوانتر دەبن.

هاوڕێی باش لە نەفسـی خـۆت باشترە، چونکە نەفس بەردەوام فەرمانـی خراپەت پێ ئەکات، بەڵام هاوڕێی باش بۆ هەمیشە فەرمانی چاکەت پێ ئەکات.

هاوڕێی ڕاستەقینە وەک مۆمێک وایە لە شەودا.

ھاوڕێکانت پشتگوێ مەخە لەو کاتەی پێویستیان پێتە

هاوڕێی پەناگەیەکە لە ناو زریانێکدا .

هاوڕێی باش بە دەنگێکی نەرم لە ساتەکانی ئازار وناخۆشی بۆ هەمیشە لەگەڵتە.

هاوڕێیەتی بە ساڵ و دووری ناپێورێت بەو پێوانەیە دەکرێت کە کەسێک چەندە بە قووڵی گرنگی پێدەدات وە چەندە ڕاستگۆیانە لە تەنیشتتەوە وەستاون.

هەندێک هاوڕێ ژیانمان بەرەکەتدار دەکەن، هەندێکی تر وانەمان فێر دەکەن. هەردووکیان بەنرخ بن بەڵام تەنها یەکێکیان بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.

ھاوڕێیەتی ئەو کەسانە بکە ، کە لە ئاستی تۆدانە. بیرت نەچێ ھاوڕێیەتی بوون، بەھاوسەنگیەوە جوانە.

بەڵام خیانەت…

خیانەت ئەو شتانە لەناو دەبات کە ساڵانێک متمانە دروستی کردووە لە شمشێر قووڵتر دەبڕێت،چونکە لە ڕێگەی دڵەوە دەچێتە ژوورەوە.

دۆستێکی ناپاک لە دوژمن مەترسیدارترە، چونکە دوژمنێک لەبەردەمتدا وەستاوە، بەڵام هاوڕێیەکی درۆزن لە پشتتەوە وەستاوە.

بە ڕاستگۆیی هاوڕێیەتیەکانتان بپارێزن بە متمانەوە بنیات بنێن وە هەرگیز ڕێگە بەخۆت مەدە هاوڕێی خیانەت بچێتە ناو دڵ و ژیانتەوە.

ئەو هاوڕێیانە هەڵبژێرە کە کارەکتەرت بەرز دەکەنەوە نەک لەناوی ببەن.

ئەوانە هەڵبژێرە ئاهەنگ دەگێڕن بۆ سەرکەوتنەکانت نەک ئەوانەی ئیرەیی حەسودیت پێ دەبەن.

خۆت بە کەسانێک دەورە بدە کە لە غیابی تۆدا بە باشی باسی تۆ دەکەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 736 📊 Click Here