شەممە. نیسان 11th, 2026

ڕاگەیەندراوێک لە هەسەدەوە

سەیرکراوە: (877)

هەسەدە راگەیەندراوێکی لەسەر ئاڵۆزییەکانی ئەمشەوی شێخ مەقسەد بڵاوکردەوە کەئەمە دەقەکەیەتی:

ئەوەی لە حەلەب دەگوزەرێت، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئیستفزازی گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتی و هەوڵەکانیان بۆ پێشڕەوی بە تانک.

هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن تۆمەتی درۆ بڵاودەکەنەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات خاڵەکانی پشکنینی سەر بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشقیان لە دەوروبەری گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە شاری حەلەب کردۆتە ئامانج.

ئێمە بە وردی دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم تۆمەتانە بە تەواوی درۆین. هێزەکانمان لەدوای کشانەوەیانەوە بەپێی ڕێککەوتنی یەکی نیسان لە ناوچەکەدا ئامادە نەبوون.

ئەوەی لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەگوزەرێت، دەرئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی دووبارەی چەکدارەکانی حکوومەتی دیمەشقە لە دژی خەڵکی مەدەنی. ئەوان گەمارۆی ئەمنی و مرۆیی خنکێنەریان سەپاندووە، یارمەتی و پێداویستییە پزیشکییەکانیان بڕیوە، زۆرێک لە دانیشتووانیشیان ڕفاندووە و بەردەوام بوون لە هێرشی ڕۆژانەیان دژی دانیشتووان لە بازگەکان و دەوروبەری گەڕەکەکان. لەم دواییانەدا بەربەستی زەوییان لە دەوری گەڕەکەکان داناوە و گەمارۆیان سەپاندووە.

لە هەڵکشانێکی مەترسیداردا، ئەم کوتلانە بە تانک و زرێپۆشەوە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون بە گوللە هاوەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەنە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی و زیانی ماددی بەرفراوان لێدەکەوێتەوە.

ئەم کارانە دانیشتووانی بێزار کردووە، وای لێکردوون شانبەشانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەردوو گەڕەکەکەدا بەرگری لە خۆیان بکەن، کە ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری جێبەجێ دەکەن.

ئێمە حکومەتی دیمەشق بە تەواوی و ڕاستەوخۆ بە بەرپرسیار دەزانین لە بەردەوامی گەمارۆ خنکێنەر و پێشێلکارییە سیستماتیکییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی، هەروەها لە پەرەسەندنی مەترسیدار لەم دواییانەدا، کە ئازارەکانی دانیشتوان گەورەتر دەکات و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و بێبایەخکردنی بە ئەنقەست بۆ ژیان و کەرامەتی خەڵک ئاشکرا دەکات.

داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان دەکەین کە هەنگاوی بەپەلە و کاریگەر بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم گەمارۆ ناڕەوا و ڕاگرتنی هێرش و ئیستفزازی سیستماتیکی دژی خەڵکی مەدەنی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 1,326 📊 Click Here