سەیرکراوە: (996)
ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیاسیراتۆ لە بەرامبەر کامپی گوندی کەواچەرموو بە ئاراستەی ناحیەی ڕزگاری هاتووە، وەرگەڕاوە بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە: بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ لە بەرامبەر کامپی گوندی کەواچەرموو پێنج کەس برینداربوو، شۆفێر و چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەبوون.
دەشڵێت: بریندارەکان لەدایک بووی 1996 و 2014 و 2007 و 2008 و 2009ە، سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆ و دەستیپێکردووە.
