چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ڕۆژی شەممە نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەندەری جەیهان

سەیرکراوە: (1.1K)

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی داهاتوو، نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەندەری جەیهانی تورکیا و کۆمپانیای سۆمۆی عێراق دەیفرۆشێت.

ئەمشەو ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە هیوام ئەم ڕێکەوتنامە سێ قۆڵییە ببێتە مایەی سەقامگیریی لە خەرجکردنی مووچە وشایستەکانی هەرێم و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و چاوەڕوانیی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ وەرگرتنی شایستەکانی خۆیان لە کاتی خۆی کە دەبوو هەر لە سەرەتاوە مووچە بەدوور بێت لەم ناکۆکیانە.

وتیشی: “ڕێکەوتننامەکە لە شەش ماددەی سەرەکی و پێشەکیەک پێکهاتووە و لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وکۆمپانیای نەوتییەکان واژۆ کراوە و ماف و شایستە و پابەندییەکانی هەر سێ لایەنی تێدا دەستنیشانکراوە”.

ئامانج ڕەحیم ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارە کاتژمێری ٦ی سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥ نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێم – جەیهان و جارێکی دیکە بگاتەوە بازاڕی جیهانیی و لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت و داهاتەکەی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵیی بەغدا سەرەڕای پێدانی مانگانەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، بەم جۆرەش هەرێم بەشدار دەبێت لە زیادکردنی داهاتی گەنجینەی فیدڕاڵیی عێراق و جارێکی دیکە لە بودجەی گشتی عێراقەوە تەرخان دەکرێتەوە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,890 📊 Click Here