دووشەممە. نیسان 13th, 2026

ڕێباز حەملان: سودانی بەڵێنی دوو مووچەی داوە

سەیرکراوە: (1.6K)

یاریدەدەرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سودانى بەڵێنى خەرجکردنى مووچەى مانگى ئابى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى لەماوەى ئەم هەفتەیە داوە و ئەمڕۆش جێگرى ئەمیندارى ئەنجوومەنى وەزیرانى فیدراڵ جەختى لە خەرجکردنى مووچە لەماوەیەکى نزیک کردۆتەوە.

رێباز حەملان، یاریدەدەرى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى دارایی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى فیدراڵ هەفتەى رابردوو بەڵێنى داوە لەم هەفتەیەدا مووچەى مووچەخۆران خەرج بکات، دەڵێت: ئەگەر سبەى مووچە خەرج نەکرێت سەرەتاى هەفتەى داهاتوو خەرج دەکرێت.

وتیشى، “ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ جێگرى ئەمیندارى گشتیی ئەنجوومەنى وەزیرانى فیدراڵ کردووە و وتى، تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق دڵنیاى کردۆتەوە لە ئایندەیەکى نزیک مووچەى مووچەخۆران بۆ مانگى ئاب خەرج دەکرێت”.

رێباز حەملان جەختدەکاتەوە، سودانى بەڵێنى خەرجکردنى مووچەکانى ئەمساڵى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى داوە.

راشیگەیاند، لە پاش کۆبوونەوەى هەفتەى ڕابردووى ئەنجوومەنى وەزیرانى فیدراڵ سێ وەزیرى کورد چونەتە لاى سودانى و بەڵێنى داوە لەم هەفتەیە مووچەیەک و بەر لە هەڵبژاردنیش مووچەیەکى دیکە بۆ هەرێمى کوردستان خەرج بکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 1,052 📊 Click Here