هەینی. ئازار 6th, 2026

ڕێباز حەملان ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدای لەسەر نەوت و داهات ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (1.5K)

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وردەكاری ڕێككەوتنی نوێی نێووان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ و هەناردەكردنەوەی نەوت ئاشكرادەكات و دەڵێت: لێكنزیكییەكی باش هەیە و ڕێككەوتن لەسەر بەشێكی زۆری بڕگەكان كراوە و سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت لەسەر ئەو پرسە.

ڕێباز حەملان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك كراوە لە نووسینگەی وەزیری دارایی و تیایدا بڕیار دراوە نوێنەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەموو وەزارەتەكان، كە داهاتیان هەیە بابەتێك ئامادەكراوە بۆ بەغدا و سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

وتیشی، “لێكنزیك بوونەوەیەكی باش هەیە لەسەر ئەوەی داهاتی ناوخۆ و ڕسومات كە بە یاساكانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێن ئەوانە بۆ هەرێمی كوردستان بێت و ئەوەشی بەپێی یاسای عێراق و داهاتی فیدڕاڵین 50 بە 50 بێت و لەسەر گومرگ و داهاتی باجیش هەروا ڕێككەوتن كراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر هەناردەی نەوت وا ڕێككەوتن كراوە گرێبەستێكی سێ قۆڵی ئامادە بكرێت لەنێوان (وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیاكانی نەوت) و ئەوەش ئامادەكراوە و هەندێك دەستكاری تێدا كراوە لە هەرێم و ڕەوانەی بەغدا كراوەتەوە و ئەگەر ئەوان ڕازی بن لەسەری ئەنێردرێ بۆ كۆمپانیاكان.

ئاشكراشی كرد، ئەو ڕێككەوتنەی لەسەر داهاتی ناوخۆی 120 ملیار كرا تەنها بۆ مانگەكانی 5 و 6 بووە و بۆ مانگی 7 و مانگەكانی داهاتوو لەسەر ڕێككەوتنە نوێیەكە دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,560 📊 Click Here