سەیرکراوە: (1.7K)
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەینێت کە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت، جارێکی دیکە نوێدەکرێتەوە.
حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە بۆ بەندەری جەیهان بەردەوامە و ڕۆژانەش بەرهەمهێنان زیاد دەکات.
جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکوو ئێستا دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێـمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە.
گوتیشی: ڕێككەوتنەكەی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ نەوت، تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگە، بەڵام دوای ئەو ماوەیە جارێکی دیکە ڕێککەوتنەکە نوێ دەكرێتەوە.