سەیرکراوە: (1.6K)
بەھۆی باران بارینی بەخوڕ لە غەززە، ژمارەیەکی زۆر لە خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان ژێر ئاو کەوتن.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، باران بارینێکی بەخوڕ ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە گرتووەتەوە.
ئەوە زانراوە کە بەھۆی باران بارینە بەخوڕەکە، ژمارەیەکی زۆر لە خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان ژێر ئاو کەوتوون.
مەحمود بەسال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی فەڵەستین لە غەززە لە لێدوانێکدا ھۆشداری ئەوەی داوە کە ئەگەری ھەیە بەھۆی باران بارینی بەخوڕ کارەساتی مرۆیی لە غەززە ڕووبدات.
مەحمود بەسال ڕاشیگەیاند: “ئەگەر جیھان بەپەلە دەستوەردان نەکات، ئەوە بەھۆی باران بارینی بەخوڕەوە کارەسات لە کەرتی غەززە ڕوودەدات و غەززە ژێر ئاو دەکەوێت”.
