چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ڤیتۆی ئەمریکا ڕێگری لە بڕیارێک بۆ وەستاندنی جەنگ و گەیاندنی هاوکاری کرد

سەیرکراوە: (962)

14 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگیان بە بڕیارنامەکە دا، لە کاتێکدا تەنها یەک دەنگی ئەمریکی بڕیارەکەی ڕاگرت.

ئەمریکا دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆی بەکارهێنا بۆ ڕێگریکردن لە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی نوێ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و هەمیشەیی لە غەززە و ڕەوانەکردنی بێ سنووری هاوکارییە مرۆییەکان دەکات.

دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل دەستی بە جێبەجێکردنی پلانێکی سەربازی کرد کە ئامانج لێی فراوانکردنی داگیرکردنی کەرتی غەززە و مانەوەیهەمیشەیی بوو، ڕەشنووسی بڕیارنامەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایش خرایە دەنگدانەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵو بلاویکردەوە، چواردە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگیان بە بڕیارنامەکە داوە، بەڵام تەنها یەک دەنگی ئەمریکا وایکرد ڕیگربێت لە دەرکردنی ئەو بڕیارە.

ماوەی چەند هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل بۆردومانی تاوەر و باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە شاری غەززە چڕتر دەکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی سیاسەتێکدا کە ئامانج لێی ناچارکردنی فەلەستینییەکانە بۆ هەڵاتن بۆ باشوور.

ڕۆژی چوارشەممە زرێپۆشی نوێی ئیسرائیلی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە بینران، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بەرفراوانی لە شارەکەدا ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گیدئۆن ٢.

لە 11ی ئابدا، سوپای ئیسرائیل لە گەڕەکی زەیتون (باشووری ڕۆژهەڵات)ەوە هێرشی خۆی بۆ سەر شارەکە دەستپێکرد، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە دواتر ناوی لێنرا “وەگۆنەکانی گیدۆن ٢”. ئەم ئۆپەراسیۆنە بریتی بوو لە ڕووخاندنی ماڵەکان بە بەکارهێنانی ڕۆبۆتی گیراوی بووبی، تۆپباران، تەقەکردنی بێ جیاوازی و ئاوارەبوونی زۆرەملێ.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 58 Today: 2,690 📊 Click Here