سەیرکراوە: (1.3K)
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هاوکاری دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە پارەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى گەیشتە وەزارەتی پێشمەرگە کرا و بەریوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەست دەکات بە ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 7ی ئەیلوول، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند، لەم مانگەدا، نزیکەی 95٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی “هەژماری من” هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
