شەممە. نیسان 11th, 2026

کورد بۆ شەرع: به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجامتاندا به‌واقعی سووریاتان دابه‌شكرد

سەیرکراوە: (980)

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مه‌سه‌ده) ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەلی لەسوریا ڕەتکردەوە و بە”مەسخەرهیهكی سیاسیی ناشایستەی مێژوی سووریای” وەسفکرد و ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خۆی له‌خۆیدا سووریای دابه‌شكرد و ئه‌و ئاشته‌واییه‌ی باسی ده‌كرا، كۆتایی هات.

ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، “ئەو هەڵبژاردنانەی کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە ئەنجامدرا، دەربڕینی ئیرادەی گەلی سووریا نییە و نوێنەرایەتی هەموو ناوچەکان و پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە ناکات، ئەو هەڵبژاردنە مەسخەرەیەکی سیاسی بوو کە ناشایستەی مێژوی دەوڵەمەندی سووریا و قوربانیدانی گەلەکەی بوو، ئه‌وان خەباتیان کرد بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئازادی و هاوبەشی ڕاستەقینە”.

دەشڵێت: “ئەم هەڵبژاردنە به‌فه‌رمیی دانی بهدابەشبونی سووریادا نا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یه‌كێتیه‌ی بۆ خاكی سووریا باسده‌كرا، حكومه‌تی ئێستا هه‌نگاوی نا”.

مه‌سه‌ده ئاماژەی بەوەشكردووە، “سووریه‌کان ئاواتەخوازن هەڵبژاردنی ڕاستەقینە به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت لەئیرادەی خۆیان بکەن و نوێنەرایەتیهكی ڕاسته‌قینه هه‌ڵبژێرن”.

ڕاشیگەیاندووە، “هیچ پڕۆسەیەکی هەڵبژاردن ناتوانێت شەرعی بێت به‌بێ بەشداری و نوێنەرایەتیی هەموو سوورییەکان، چ لەناوخۆو چ لەدەرەوەی وڵات، هه‌ڵبژاردنێكیش نابێته شه‌رعی ئه‌گه‌ر لەژێر چاودێری و كۆنتڕۆڵی نێودەوڵەتی نه‌بێت و یەکپارچەیی خاكی سووریا ڕه‌چاو نه‌كات”.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل (په‌رله‌مانی سووریا) به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی دروز و ڕۆژئاوای كوردستان و عه‌له‌ویه‌كان ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی تێدا ئه‌نجام نه‌درا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 1,717 📊 Click Here