هەینی. ئازار 6th, 2026

کورد و دەسەڵات و خیانەت

سەیرکراوە: (13.4K)

ئاوارە حەمزە حوسەین

لە سەرەتای دامەزراندنی دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ١٩٩١ەوە، هەموو تاکێکی کورد بە ئومێد و چاوەڕوانییەکی گەورە سەیری ئەم دەسەڵاتە دەکرد کە چەندین سەدە تێکۆشان و قوربانیدانی لە پشتەوە بوو. بەڵام بە داخەوە، بە تێپەڕبوونی کات، ڕاستییەکانی سیاسەت دەرکەوتن کە بە بڕوای من، ئەم دەسەڵاتە لە خیانەتێکی گەورە پێکهاتووە کە چەندین کردەوەی خیانەتکارانە و فرۆشتنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لەخۆدەگرێت، لە شەڕی براکوژییەوە تا ڕووداوەکانی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.

دەسەڵاتی کوردی بە شێوەیەکی بێباکانە هەوڵی نەهێشتنی دەنگی سەربەخۆی خەڵکی کوردستانی داوە بێ ئەوەی گرنگی بە دەرئەنجامەکانی بدات. لە بارودۆخێکی وەها، ڕووداوەکانی ١٦ی تشرینی یەکەم، بە بڕوای من، نموونەیەکی ڕوون لە گەورەترین خیانەت بوون کە بەرامبەر بە خاک و نیشتیمانی کوردستان ئەنجامدرا، کە ئەنجامی لەدەستدانی ٥١٪ی خاکی کوردستان بوو. بەڵام لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، لە ڕێگەی میدیا حکوومییەکانیانەوە، چەواشەکاری بڵاودەکەنەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان هۆکاری پێشکەوتنی کوردستان بوون، هەروەها داوای دەنگ لە هەر تاکێکی کوردستان دەکەن.

خەڵکی کوردستان لە ڕاستیدا هۆشیار بووەتەوە لەوەی کە ئەم دەسەڵاتە تەنها دەیەوێت بەرژەوەندی خۆی لە خاکی کوردستان تێر بکات. هەرچەندە بە ترسێنان و بەندکردنی چەندین خانەوادە و کۆمەڵگەی کوردی، هەوڵیان داوە دەنگ بۆ خۆیان وەربگرن و بە شێوەیەکی بەردەوام لە دەسەڵاتدا بمێننەوە.

لەم بارەیەوە، پێویستە هەموو تاکێکی کورد هۆشیار و چاوکراوە بێت کە جارێکی دیکە دەنگ نەداتەوە بەم دوو حیزبە گەندەڵەی کە چەندەها ساڵە سەرکوتیان دەکەن و مافەکانیان دەخۆن. خەڵکی کوردستان ناتوانن داوای مافەکانیان بکەنەوە، چونکە هەرکات کەسێک دەنگی هەڵبڕیبێت و داوای مافی خۆی کردبێت، بە هەڕەشە و زیندانی بێدەنگ کراوەتەوە یان ناچار بووە نیشتیمان بەجێبهێڵێت.

بە بڕوای من، وەک گەنجێکی ئەم کوردستانە، داواکارم کە هەروەک چۆن پێشتر پێشمەرگە و شۆڕشگێڕانی کورد تێکۆشان و خۆیان قوربانی کرد بۆ لەناوبردنی سەدامی دیکتاتۆر، لەم هەڵبژاردنەدا شۆڕشێکی سیاسی بکەن بۆ لەناوبردنی دوو حیزبی دەسەڵات و ئەو لایانە تاقی بکەنەوە کە بە ڕاستی داوای مافەکانتان دەکەن و بەرژەوەندی گشتی لە پێشینە دادەنێن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 179 📊 Click Here