دیدار‌و کۆبوونەوەکانی بافل تاڵەبانی ناردنی مووچە خێراتر دەکات و بە پێی زانیارییەکان چاوەروان دەکرێت سبەینێ بریار لە خەرجکردنی مووچە بدرێت و ئەم هەفتەیە تەمویلی پارە بۆ هەرێم بکرێت. 10 کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی لە ماوەی 48 کاتژمێر دا و دیداری لە گەڵ سوودانی ناردنی مووچەی خێراتر کرد و بە پێی زانیارییەکان، چاوەروان دەکرێت سبەینێ بریار لە ناردنی مووچەی هەرێم بدرێت و نەچێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە کە رۆژی سێشەممە بەرێوە دەچێت. نهازانیویەتی، پرسی سەرەکی و خاڵی سەرەکی کۆبوونەوەکانی بافڵ تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی لەبەغدا، لابردنی ئاستەنگییە لە بەردەم ماف و شایستە داراییکانی هەرێم و هەروەها پرسی رێككردنه‌وه‌ی مووچه‌و یەکخستنی کاتی دابەشکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . بە پێی زانیارییەکان، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سەرۆکی یەکێتیی بۆ به‌غداد یه‌كێك له‌پرسه‌كان كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق تاوتوێیكردوه، پرسی رێككردنه‌وه‌ی مووچه‌و ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلول بووه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌زووترین كات مووچه‌ی مانگی ئاب و پاشانیش ئه‌یلول بنێدرێت، هاوكات مووچه‌ی مانگه‌كانی 10و 11و 12هش هه‌ر له‌مساڵدا دابه‌شبكرێت و به‌مه‌ش مووچه‌ی هیچ مانگێكی ئه‌مساڵ نافه‌وتێت.
سەیرکراوە: (1.5K)
