چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

کۆمپانیایەکی تری تورکی گەشتی ئاسمانی بۆ هەولێر ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (886)

کۆمپانیای AJet ـی تورکی گەشطی ڕاستەوخۆی بۆ هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت”هەفتانە دوو گەشتمان دەبێت”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای AJetـی تورکی ڕایگەیاند، لە ٢٦ـی تشرینی یەکەمدا دەست بە گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئەنقەرە-هەولێر دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی AJet، کۆمپانیاکە تۆڕی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی بە خێرایی فراوان دەکات و، دەست بە گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان ئەنقەرە-هەولێر دەکات.

گەشتەکان هەفتانە دوو ڕۆژە و، ڕۆژانی پێنجشەممە و یەکشەممە لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرەوە بۆ هەولێر ئەنجام دەدرێن، و ئەمڕۆ نرخی بلیتی گەشتەکان بە 79 دۆلار خرایە ڕوو.

لە بڵاوکراوەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی AJet، کەرەم سارپ باسی لەوە کردووە، بەردەوامین لە بەستنەوەی پایتەختەکەمان بە جیهان، دوای تفلیس، مەدرید و بەرشەلۆنە، دەست دەکەین بە گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان ئەنقەرە-هەولێر، کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمەوە، گەشتی نێوان ئەنقەرە-هەولێر لە هەفتەیەکدا دوو جار ئەنجام دەدرێت.

جێی سەرنجە، ئەم کۆمپانیای گەشتیارییە تورکییە هیچ ئاماژەیەکی بە گەشتکردن بۆ سلێمانی یان فڕۆکەخانەی سلیمانی نەکردووە، ئەمەش لەپای ئەو سیاسەتەی تورکیادێت بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی، کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوام بەهۆکاری جیاواز راگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی درێژ دەکاتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 2,058 📊 Click Here