هەینی. ئازار 6th, 2026

کۆمپانیای سۆمۆ: ئێمە چاوەڕوانی ئەم ڕێککەوتنە بوین

سەیرکراوە: (1.2K)

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، وردەکاریی رێککەوتنی نوێی نەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان خستەڕوو و رایگەیاند، سەرجەم داهاتەکەی بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە.

عەلی نەزار، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ، لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان کراوە، و دواتر لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری جیهانی ڕێککەوتن دەکرێت بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم، ئەگەر لە 16 دۆلار زیاتر بوو تەرخان دەکرێت و بە پێچەوانەشەوە بڕیار دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، داهاتی فرۆشتنی نەوت دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی نیشتیمانی، ئێمە گەلی عێراق دڵنیا دەکەینەوە داهاتی نەوت گشتییە و بۆسەرجەم عێراقییەکان دەبێت.

لەبارەی نەوتی هەرێم، کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی هەرێم و نەوتی هەرێم هێزی زیاتر بە دانوستانی عێراق دەدات لەگەڵ تورکیا، لەبارەی بۆری نەوتی جیهان و ئەو پێشهاتانەی دێنە پێشەوە.

کۆمپانیای سۆمۆ جەختیکردەوە، سبەی کاتژمێر 06:00 پڕۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، و لە ئێستادا 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان گلدەدرێتەوە و 190 هەزار بەرمیلیش هەناردەی دەرەوە دەکرێت، هاوکات ڕاشیگەیاند کە هەموو بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێم کە بەرهەم هێنراون دەچنە نێو ئەم ڕێککەوتنە.

لەبارەی غاز، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دانوستان و ڕێککەوتنی تر لە بوارەکانی وزە لە عێراق بە گشتی.

بەپێی زانیارییەکانی سۆمۆ، لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی 190 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە هەناردە دەکرێت، پلانیش هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو رێژەیە بەرزبکرێتەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. پرۆسەی هەناردەکردنەکە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت و کاتژمێر 6ـی بەیانی دەست پێدەکات.

سۆمۆ ئەوەشی روونکردەوە: “قسەمان لەگەڵ لایەنی تورکی کردووە و ئەوان بۆ وەرگرتنی نەوتەکە ئامادەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,560 📊 Click Here