هەینی. ئازار 6th, 2026

کۆمیسیۆن: کاغەزی دەنگدان نیشانەی ئەمنی شاراوەی تێدایە

سەیرکراوە: (1.0K)

کۆمسیۆن کاغەزی دەنگدانی چاپکردووە و دەڵێت”بەپێی ستانداردە جیهانییەکانە و نیشانەی ئەمنی بەهێزی شاراوەی تێدایە بۆ ڕێگری لە ساختەکاری”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، کە کاغەزی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بە پێی ستانداردی توندی ئەمنی چاپ کراوە، لەوانەش نیشانەی ئەمنی شاراوە و ڕەنگی تایبەتمەند کە تەنها بە ئامێری تایبەت و پشکنین دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کاغەزانەی کە بۆ دەنگدەرانی گشتی تەرخانکراون گەیشتووەتە 22,046,200، لەکاتێکدا ژمارەی کاغەزی دەنگدان کە بۆ هەڵبژاردنی تایبەت تەرخانکراوە گەیشتووەتە 1,509,300، لەگەڵ کاغەزی یەدەگ بۆ ڕووماڵکردنی پرۆسەکە لە بۆ قۆناغی هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاغەزەکانی دەنگدان تایبەتمەندییەکی تێدایە کە ڕێگری لە کۆپیکردن دەکات، ئەمە جگە لە جۆرێکی کاغەز کە بە شێوەیەکی تایبەت دروستکراوە و نیشانەی هاوشێوەی ئەو نیشانانەی تێدایە کە لەسەر دراوەکان بەکاردەهێنرێت و نیشانەی نهێنی زیادە بۆ دڵنیابوون لە ساختەنەکردنی کاغەزی دەنگەکان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 2,040 📊 Click Here