سێشەممە. نیسان 7th, 2026

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک نمەباران دەبارێت

سەیرکراوە: (1.2K)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، کاریگەری ئەو شەپۆلە لاوازەی بارانبارین کە ناوچەکانی پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت، ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتى لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت، کاریگەرى ئەو نزمە پاڵەپەستۆ لاوەزەى کە ڕووى لە ناوچەکە کردوە (سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى و بەشێک لە ئیدارەى زاخۆ) کاریگەرییەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە سنووریەکانى پارێزگای هەولێر و شێوازى دابارین بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچر دەبێت، ئەگەرى هەورە تریشقە لە سەر ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک هەیە.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردووە: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى و باکوورى ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لە سەر ئەو ناوچانە تا دوای نیوەڕۆ.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 25 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 246 Today: 1,725 📊 Click Here