کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، تا کاتەکانی ئێوارە نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەراللیەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم (پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە وە ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و سۆران) هەروەها ناوچە سنووریەکانی باکوور دابارین بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر 17 پلەی سیلیزی پیرمام 14 پلەی سیلیزی سۆران 11 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی سلێمانی 15 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی دهۆک 15 پلەی سیلیزی زاخۆ 14 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەور دەبێت بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 17 پلەی سیلیزی پیرمام 15 پلەی سیلیزی سۆران 13 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی سلێمانی 16 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی دهۆک 16 پلەی سیلیزی زاخۆ 17 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
