دووشەممە. نیسان 6th, 2026

کەشناسی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

سەیرکراوە: (1.0K)

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند زۆرترین ئاست لە سنووری شارۆچکەی چوارتا تۆمارکراوە کە بڕەکەی 201 ملیم بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە لە شارۆچکەی چوارتا 201 ملیم باریوە.

دوای ئەویش شارەدێی تەکیەی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ دێت کە بڕەکەی 173.5 ملیم بووە و لە یاخسەمەری سنووری دوکانیش 154.2 ملیم و لە دەربەندیخانیش 134.4 ملیم باریوە.

لە شارۆچکەی چەمچەماڵیش کە بە هۆی لافاوەوە زیانی گیانی و ماددی بەر هاووڵاتییان کەوتووە، بڕی 127.1 ملیم باریوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 11 Today: 48 📊 Click Here