چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

کەشناسی: شەپۆلی بەفروباران چالاک دەبێتەوە

ERBIL, IRAQ - JANUARY 15: A view of the snow covered roads as cold weather gives way to snowfall at Haji Omeran Border Gate in the Choman district of Erbil, Iraq on January 15, 2026. The area was covered in white while adverse weather conditions negatively impacted transportation. ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - Anadolu Agency )
سەیرکراوە: (1.4K)

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلی بەفروبارانبارین چالاک دەبێتەوە و ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران ڕێژەی دابارینی زیاتر دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە دووبارە چالاک دەبێتەوە بارانبارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکاتەوە، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان و سنوورییەکان. ئیداەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی سۆران ڕێژەی دابارینی زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی تر و، شێوازی دابارینی مامناوەند دەبێت.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەولێر: 10 پلەی سیلیزی

پیرمام: 7 پلەی سیلیزی

سۆران: 5 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -3 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی

دهۆک: 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر زۆربەی ناوچەکەمان کۆتای دێت و ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە جگە لە بەشێک لە سنووری پارێزگای (سلێمانی وهەڵەبجە) کەمێک دابارینی دەبێت پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بە تایبەت نزمترین پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە، مەوداى بینین 7– 9 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە کاتی تەم بۆ کەمتر لە دوو کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 7 پلەی سیلیزی

پیرمام: 4 پلەی سیلیزی

سۆران : 4 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -4 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 5 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 6 پلەی سیلیزی

دهۆک: 6 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 94 📊 Click Here